بەغداد _INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف ڕەشید ڕۆژی سێشەممە تەئکیدیکردەوە لەسەر ڕۆڵی سەرەکی عێراق و پشتیوانیکردنی لەدیالۆگ و هاوبەشەکان.
ڕەشید لە تویتێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە بەدوای ڕایگەیاند ،ئێمە لەگەڵ براکانمان لە لوتکەی جەزائیرین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوکاری و کاری هاوبەش لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو" جەخت لەسەر ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق و پشتیوانیمان لە دیالۆگ و هاوبەشەکان دەکەینەوە وەک خاڵی دەستپێک بۆ ئەوەی ئاواتی گەل و وڵاتەکانمان لە ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێداندا بەدیبهێنێت".