عێراق و ڕوسیا تەئکیدیان لەپێگەی پتەوی پاراستنی دیالۆگی سیاسی کارا کردەوە

سیاسی
  • 2-11-2022, 10:49
  • +A -A

    بەغداد _INA 
    عێراق و ڕوسیا تەئکیدیان لەسەر پێگەی پتەوی خۆیان کردەوە لەڕاگرتنی دیالۆگێکی سیاسی کارا لەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا میخائیل بۆگدانۆڤ پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری عێراق عەبدولرەحمان حەمید ئەلحسێنی کرد ئەرکەکانی وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ڕوسیا کۆتایی پێ هات .
    ئەوەشی خستەڕوو" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانە تەقلیدییەکانی نێوان ڕوسیا و عێراق کرا و هەروەها جەخت لەسەر پێگەی پتەوی مۆسکۆ و بەغدا کرایەوە لە پاراستنی دیالۆگێکی سیاسی چالاک ئابووری و کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشە نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش" .
    ئاماژەی بەوەدا کە " وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا میدالیای کارلێک بەباڵیۆز عەبدولرەحمان حسێنی لەپێناسینی بەشدارییەکی گەورە لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیاو عێراق پێبەخشرا