بەغداد_ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە تەئکیدیکردەوە کەهەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بەدۆسیەی گرێبەستەکان لەسەرجەم وەزارەتەکان و گواستنەوەیان بۆ دەستەی هەمیشەیی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند کە " ئەمر ۆ مەندەلاوی پێشوازی لەنوێنەرانی گرێبەستەکانی وەزارەتی کارەبا کرد.
مەندەلاوی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "دامەزراندنی گرێبەستی کارەبا و گرێبەستەکانی وەزارەتەکانی هەموو پارێزگاکان لەلایەن یاسای فریاگۆزاری خۆراکی مسۆگەرە".
وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لەداوا ڕەواکانی ئێوە دەکات و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بەپەڕاوی گرێبەستەکان لەسەرجەم وەزارەتەکان و گواستنەوەیان بۆ خاوەن هەمیشەییەکان" و جەختیشیکردەوە کە " ڕۆژانی داهاتوو بەدواداچوون بۆ جێگیرکردنی گرێبەستی کارەبا و گرێبەستەکانی تر لەگەڵ حکومەتی نوێ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی.