بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند" داهاتی مانگی تشرینی یەکەم زیاتر بوە لە 9 ملیار دۆلار ، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک زیاتر لە (88.31) دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە" کۆی بڕی هەناردە و داهاتی بەردەست بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، بەپێی ئەو ئامارەیە کە لەلایەن کۆمپانیای"سۆمۆ"ی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە دەرچووە،کە تیایداھاتوە "کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو (104) ملیۆن و ( 831 هەزار و (120) بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی دەگاتە (9.258) ملیار دۆلار.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە "کە کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (102) ملیۆن و (70) هەزار و (427) بەرمیل بووە،کە لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە لە ڕێگەی بەندەری جیھانەوە (2)ملیۆن و (417) هەزار و (893) بەرمیل ھەناردەی بازارەکانی جیھان کراوە .
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات "کە تێکڕای بڕی ڕۆژانە گەیشتۆتە (3) ملیۆن و (382) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت ، ڕوونیشیکردۆتەوە کە "تێکڕای نرخی یەک بەرمیل بە زیاتر لە (88.31) دۆلار فرۆشراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە ، "خالد حەمزە " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە دووپاتیکردۆتەوە" کە کۆمپانیای نەوتی بەسرە بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردوە ، کە ڕێژەی هەناردەکردنی لە بەندەرەکانی باشوور لەرێگای دەریاوە بۆ مانگی تشرینی یەکەم گەیشتۆتە (3,293) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە کۆی گشتی داهاتی گەیشتۆتە (102,083,000) بەرمیل.