بارزانی: پشتیوانی لەحکومەتی نوێ دەکەین و بەپێی دەستوور چاوەڕێی دیالۆگ دەکەین

سیاسی
  • 1-11-2022, 18:12
  • +A -A

    هەولێر _INA _ئیڤان ناسر
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەپشتگیریی هەرێم بۆ حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دووپاتیکردەوە و ئاواتی کۆتایی هێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداو هەولێر بەپێی دەستوور خواست.
    بارزانی لە میانەی کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ ساڵی 2022 لە هەولێر بەرێوە جۆ کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو گوتی: پیرۆزبایی لە سودانی دەکەم و هیوای خواست کە لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی سەرۆک وەزیران بکەن.
    ئەوەشی وت: ئێمە لێرە لە کوردستان ئەزموونمان هەیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی تەمەنی کابینەکەدا توانیمان زۆرێک لە پلانەکانمان جێبەجێ بکەین و دەستمان بە پرۆسەی چاکسازی کرد و پرۆژەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنیمان پێشکەش کرد ،ئێمە ئامادەین بەم ئەزموونە پشتیوانی لە حکومەتی عێراق بکەین، لە ساڵی 2025 ئەو هەموو سیستەمەی لە حکومەتدا هەمانە دەبێتە ئەلکترۆنی".
    بارزانی داوایکرد بەغداو هەولێر پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و ئاماژەی بەوەدا کە " ئەگەر یاسای نەوت و غاز دەربچێت کێشەی وزە لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبێت و ئێمە ئامادەین بەپێی دەستوور کێشەکانمان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکەین و من ئامادەمە بۆ دیالۆگ سەرەدانی بەغدا بکەم