بەغداد / INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 4 بازرگانی مادەهۆشبەرەکانی دەسگیرکردووە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە تیمەکانی زاڵگەی شەعب سەربە کاروباری زاڵگەکان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد 4 کەسی دەسگیرکرد بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر کە یەکێکیان ئافرەتێک بوو 59 گڕام کریستالی پێبووە.
وتیشی کە ناوەکانیان لەلیستی تۆمەتباران دۆزرایەوەو دەست وبرد دەسگیرکران وڕەوانەی بنکەی پۆلیس کران و ڕێکاری یاساییان بۆ دەگیرێتە بەر.