بەغداد/ INAـ نور ئەلزەیدی
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕیگەیاند کە ئامادەباشی کردووە بۆ وەرزی زستان.
وتەبێژی وەزارەت احمد موسا بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە وەزارەت فەرمانی بەسەرجەم کۆمپانیاکان داوە لەئامادەباشیدابن بۆ وەرزی زستان .
وتیشی کە کۆبوونەوەکانی وەزارەت بەچڕی ئەنجام دەدرێن بۆ پارێزگاریکردن لە دەزگاو ئامێرەکانیان وبەردەوامیدانیان بۆ کارکردنی زستانە، وتیشی کە لە پلانەکەدا هاتووە پشکنین بۆ هێڵەکان بکرێت و بگۆڕەکان چاک بکرێنەوە بۆ پێدانی وزەی کارەبای پێویست.
هەروەها موسا جەختی کردەوەلەوەی کە فەرمانی توند لەلایەن وەزارەتەوە دەرچووە کە کەرتی دابەشکردنی کارەبا لەئامادەباشیەکی تەوادابن بۆ دابینکردنی کارەبا و شیاندنی تۆڕەکانی بەکارهێنان و کردنەوی خنکانەکان و دروستکردنی وێستگەی چەسپاو و وێستگەی گوازراوە تاکو بتوانێت زیاتر کارەبا بەهاوووڵاتیان ببەخشین.