به‌غدا ـ INA
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه داهاتی نه‌وتی مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌می رابردوو راگه‌یاند كهزیاتربووه له 9 ملیار دۆڵار و ئاماژه به رێژه‌ی نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی فروشراویش دا كه زیاتربووه له (88.31) دۆڵار.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌راگه‌یندراوێكدا كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" كۆژمه‌ی هاورده و داهاتی نه‌وتی مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌می رابردووه به‌پێی ئامار و داتای ده‌ستپێكی كۆمپانیای به‌بازاركردنی نه‌وتی عێراقی " سۆمۆ". له‌م مانگه‌دا (104) ملیون و (831) هه‌زار و (120) سه‌د وبیست به‌رمیل بووه وداهاتهكهشی (9.258) ملیارد دۆڵار بووه.
هه‌روه‌ها وتی" كۆژمه‌ی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی كهلهمانگی ته‌شرینی یه‌كه‌می رابردوو لهكێلگهكانی نه‌وتی ناوه‌راستی عێراق فرۆشراوه گه‌یشتوته (102) مليونا و(70) هه‌زار و(427) به‌رمیل، به‌ڵام لهكێلگهكانی كه‌ركووك به‌رێگای ده‌ربه‌ندنی جیهان گه‌یشتووه (2) ملیون و (417) هه‌زار و (893) به‌رمیل.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رۆژێكدا (3) ملیون و ( 382) هه‌زار به‌رمیل بووه و رێژه‌ی نرخی به‌رمیلێكیش گه‌یشتووته (88.31) دۆڵار.
له‌لایی خۆیه‌وه به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سرا خالد حه‌مزه جه‌ختی كرده‌وه كه كۆمپانی نه‌وتی به‌سرا به‌رزترین رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی برادوو تۆماریكردووه، چونكه رێژه‌ی هه‌نارده لهدهربهندهكانی باشوور له‌مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌می رابردووه گه‌یشتوته ( 3.293) ملیون به‌رمیل له‌رۆژێكدا، وتیشی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سرا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر زیادكردنی رێژه‌ی هه‌ناده‌كردن داهاتوودا وه‌كو پشتیگیریهك بۆ ئابووری نشتیمانی.