بەغداد/ INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دووکەسی دەسگیرکردووە کە ساختەکاریان لە مێژووی خۆراکی ماوەبەسەرچوودا کردووە.
بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە ڕایگەیاند کە تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لەپارێزگای قادسیە بەپێی زانیاریەکانی هەواڵگری دوو تۆمەتباری دەستنیشان کرد کە ساختەیان لەمێژووی خۆراکەمەنیەکان کردووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی کرد بەوەی کە ئەودووکەسە ئامێر وکەلوپەلی تایبەتیان پێبوو بۆ ئەنجامدانی ساختەکاریەکانیان کە لە هۆدەیەکی تایبەتدا ئەنجامیان دەدا، لەبەیاننامەکەداهاتووە کە ئەو دووکەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.