پەروەردە مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە ئێوارەوە بۆ خوێندنگاکانی بەیانی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-11-2022, 12:15
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ  سێشەممەمەرجی وەرگرتنی خوێندکاران لەخوێندنگەکانی ئێوارانەوە بۆ خوێندنگەکانی بەیانی ڕاگەیاند.
    وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە  ڕایگەیاند" مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لەخوێندنگەکانی ئێوارەوە بۆ خوێندنگە بەیانییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بریتی بووە لە: 
    •  نەبوونی قوتابخانەی ئێواران لە (قەزا یان ناحیە).
    •نەبوونی قوتابخانەی ئێواران نزیک لە یەکە نیشتەجیەکان هەندێک جار. 
    •  بوونی کەیسە سەلمێنراوەکان لە لیژنە پزیشکیەکان یان نەخۆشخانە تایبەتمەندەکان بۆ هەندێک لە قوتابیان ( کەمئەندامی جەستەیی).
    •  تەمەنەکانی ئەو خوێندکارانەی کە لە قوتابخانەکانی ڕۆژدا وەردەگرن  نابێت لە تەمەنی ئاسایی ئەو خوێندنگایانە تێپەڕێنن
    • لەحاڵەتی دەرچوونی فەرمانی وەرگرتنی لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەوە و خوێندکاران خوازیارن فەرمانەکە هەڵبوەشێنێتەوە، هەڵوەشاندنەوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە دەبێت کە نامەی میوانداریی (تایبەت) دەرکردووە.
    • دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی دەبێت تا (سەرەتای تاقیکردنەوەکانی ناوەڕاستی ساڵ) بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بەمەرجێک بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە ئەوی سەرەوە جێبەجێ بکەن بە پابەندبوونی تەواو بە کۆنترۆڵەکانەوە.