کەشناسی عێڕاق باران وبروسکە دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت لەدووڕۆژی داهاتوودا

ناوخۆ
  • 1-11-2022, 11:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دۆخی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و پێشبینیکرد کە لەدووڕۆژی داهاتوو باران ببارێت وهەورەبروسکەش ببێت.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەکرد کە
    ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست هەوردەبێت و سووکەبارانیش دەبارێت ،لەناوچەکانی باکووریش هەوراوی دەرفەتی باران بارینیش دەبێت، لەناوچەکانی باشووریش کەمێک هەوراوی دەبێت و باران وبروسکەش دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت لەباکووروباشووریش پلەکانی گەرما تۆزقاڵێک دادەبەزێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوەڕاست هەندێک هەوراوی دەبێت و دەرفەتی باران بارینیش دەبێت،لەباکووریش سووکە باران و هەندێک هەوردەبێت ، لەباشووریش گەواڵەی هەوردەبێت و بروسکەی هەوریش سەرهەڵدەدات، پلەکانی گەرماش لە باکوورو ناوەڕاست لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت ، بەڵام لە باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد ڕۆژی هەینی ساف دەبێت وهەندێک گەواڵە هەوریش دروست دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست و باشوور کەشوهەوا ساف دەبێت و هەندێکیش هەوردەبێت ، کەچی کەشوهەوا لە باکوور هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت .