سەرۆک کۆمار گەیشتەجەزائیر

سیاسی
  • 1-11-2022, 11:29
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف ڕەشید گەیشتە جەزائیر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی لە سی ویەکەم دانیشتنی دا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند کە " سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید گەیشتەجەزائیری پایتەخت بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی لە سی و یەکەم دانیشتنیدا کە لە یەکەم مانگی نۆڤەمبەری 2022 دەست بە کارەکانی دەکات.
    ئاماژەی بەوەش کرد " لەفڕۆکەخانەی بۆمدین لە لایەن سەرۆکی جەزائیر عەبدولمەجید تەببۆن بەیاوەری ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی ئەحمەد ئەبوول غیت کە پێشوازی.
    دیاریشکرد: "سەرۆک عەبدولەتیف ڕەشید و سەرۆک عەبدولمەجید تەببۆن بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبوول غیت لە هۆڵی مەزنی شەرەف لە فڕۆکەخانەی بۆمدێ کۆبوونەوە سەرۆکی جەزائیر دلخۆشی خۆی بۆ بەشداریکردنی عێراق لە لوتکەی عەرەبی دووپاتکردەوە.
    سەرۆک کۆمار هیوای و سەرکەوتنی بۆ جەزائیری خواست لەڕێکخستنی ئەو لوتکەیە لەدانیشتنی ئێستایدا هیوای ئەوەی دەربری کەئەنجامەکانی بەرگەی خواستەکانی گەلانی عەرەب دەکەوێت بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی