سنووقی نیشتەجێکردن مامەڵەکانی قەرزی خانووبەرە بۆ مانگی پێشوو ئاماردەکات

ناوخۆ
  • 1-11-2022, 09:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سندوقی نیشتەجێکردنی سەربەوەزارەتی شارەوانی و نیشتەجێکردن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەی ئەو مامەڵانەی خستەڕوو کەلەمانگی پێشودا چاوساغیان بۆکراوە.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەکرد کە سنووقی نیشتەجێکردنی سەربەوەزارەت ڕێکارەکانی چاوساغی بۆ 6744 مامەڵەکردووە لە مانگی تشرینی یەکەمی پێشوودا، کە بەغداو سەرجەم پارێزگاکانی گرتەوە.
    ڕوونیشی کردەوەکە سنووقەکە 63 لێژنەی چاوساغی لەمانگی پێشوودا پێکهێناوە بۆ ئەنجامدانی چاوساغی ئەوزەویانەی کە هاوڵاتیان خوازیاری بیناکردنیانن مامەڵەیان بۆ پێشکەش کردووە.