وەزارەتی ناوخۆ: بەدوداچون دەکەین بۆ ئەوانەی تۆڵەی عەشایری ئەنجام دەدەن

ئەمنی
  • 1-11-2022, 09:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە  ڕایگەیاند کە بەدوای ئەوکەسانەدا دەگەڕێت کەتۆڵەی عەشایەری ئەنجام دەدەن و بەرەوڕووی دادگایان دەکاتەوە.
    بەڕێوەبەری پەیوەندی وڕاگەیاندن لە وەزارەت سه‌عد مه‌عن لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارەتی ناوخۆ مکووڕە لەسەر سەروەرکردنی یاسا و گەڕانەوەبۆ دادگاکان و جومگەکانی دادوەری بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەو گرفتەکان.
    هەروەها وتی کە وەزارەتەکەمان بانگەشەی سەرجەم هاوڵاتیان دەکات کە پابەندبن بەیاساوڕێساکانەوەو تۆڵەی عەشایەری ئەنجام نەدەن، چونکە یاساکان ئەوتۆڵانەیان بە تیرۆر پۆلێن کردووە.
    هەروەها سعدمعن جەختیشی لەوەکردەوە کە وەزارەت بەدوداچون دەکات بۆ ئەوانەی کە لەم کردەوانە تێوەگلاون، لەهەمان کاتیشدا داوای لە هۆزو بنەماڵە ڕەسەنەکان کرد کە ئەمن وئاسایشی وڵات بپارێزن.