ئەمدیوکردنی مادەی هۆشبەر لە شلامچە پووچەڵ دەکرێتەوە

ناوخۆ
  • 1-11-2022, 09:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵێکی ئەمدیوکردنی مادەی هۆشبەری لە شلامچە پووچەڵ کردوەتەوە.
    لەبەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت هاتووە کە هەندێک مادەی تریاق لەلای ژمارەیەک گەشتیار دۆزرانەوە لەدەروازەی سنووری شلامچە ، ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆسەی دەسگرتن بەسەر ئەومادە هۆشبەرانە بە هاوکاری بنکەی پۆلیس گومرکی دەروازەکان ئەنجامدرا.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لێژنەیەک پێکهێنراوە بۆکۆڵینەوە لەم بابەتەو هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران کراوەو سەرجەمیشیان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی شلامچە کراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت.