وەزارەتی کارەبای عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ پلانی سووتەمەنی بڕی پێوستی دارایی تەرخانبکات

سیاسی
  • 31-10-2022, 22:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی كارەبا نیازی خۆی راگەیاند" لەبارەی پلانی سووتەمەنی و دابینكردنی خەرجی داراییەوە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بكات.
     "ئەحمەد موسا"وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"حکومەت سوورە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەباو و چاکسازی لە کارەبادا.
    وتیشی"ئەوەی لە وەزارەتدا پێویستمان پێیەتی پێکهاتەی پێویستە بۆ سەرکەوتن. 
     راشیگەیاند "ئەم پێکهاتانە یان بە پەسەندکردنی بودجە، یان تەرخانکردنی دارایی بۆ دڵنیابوون لە پلانی سووتەمەنی، یان پاشەکەوتکردنی پارەیە بۆ غازی دابینکراو.
    ھەروەک وتیشی " ئەم داواکاریە سبەی سێشەممە لە ئەنجومەنی وەزیران دەخرێتەڕوو. 
     وتەبێژی وەزارەت جەختیشی كردەوە"کە بە دابینكردنی ئەو پێكهاتانە، كاتژمێری پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان زۆر باش دەبێت و کارەبای پێویست دابین دەكرێت.