دەستەی گشتی گومرگ : لە ناوچەکانی باکور دەست بەسەر ١٣ بارهەڵگرلە کەرەستەی نایاسایی دا گیرا

ناوخۆ
  • 31-10-2022, 21:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگی دەستبەسەرداگرتنی 13 بارهەڵگری تری لە کەرەستەی جۆراوجۆر کە پێچەوانەی ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان،ھەڵگیرابوون ڕاگەیاند.
     دەستەی گشتی گومرگ لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"بەشی لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوبەرایەتی گومرگ، دەستیان بەسەر 13 بارهەڵگردا گرت کە کەرەستەی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو بە پێچەوانەی رێنماییەکان.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"ئەو ماددانەی دەستیان بەسەراگیراوە، بریتین لە بەردی مەڕ مەڕ و شووشە و ئامێری بڕینی پلاستیک و خواردنەوە کحولیەکان و ئامێری مۆبایل.
     نلە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە" هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر لە بەرامبەر سەرپێچی کەران و بەپێی یاسای گومرگی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤ی هەموارکراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.