بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستبەسەرداگرتنی 5 کۆنتێنەری راگەیاند کە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەکان لە بەندەری ئوم قەسر هاوردەکرابوون.
"عەلا الدین قەیسی"وتەبێژی دەستەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە، ڕایگەیاندووە"لە بەندەری ئوم قەسر توانیویانە دەست بەسەر چوار کۆنتێنەردا بگرن کە پێکھاتبوو لە جۆرە سیمێک ، کە لە بیناسازیدا بەکار دێت و کۆنتێنەرێکیش لە ئۆتۆمبێلی مۆدێل ڕێگە پێنەدراو پێکھاتبوو .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"دوای دەستبەسەرداگرتنی لیژنەیەک پێکهێنرا و ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەکانیش ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی ئوم قەسر کرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی.