بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا داخستنی پردی کۆماری لە سەنتەری پایتەخت ڕاگەیاند.
فەرماندییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رایگەیاندوە " لەژێر ڕێنماییەکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، پردی کۆماری بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە رێوشوێنە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی دەروازە ئاسنیەکان و چاککردنەوەی پردەکە بە هاوکاری ئەمینداریەتی بەغدا.