بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران 3 پێوەری بۆ دروستکردنی بینای قوتابخانەکان لەپارێزگاکان ئاشکراکرد، هاوکات دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەی بیناسازی قوتابخانە کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قوتابخانە کۆن و گەرۆکەکان دەکات.
"حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"دابەشکردنی قوتابخانەکان لە پارێزگاکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی بیناسازی قوتابخانەکاندایە کە کەوتۆتە ژێر سێ پێوەرەوە، گرنگترینیان گرنگیدان بە مەلەفی قوتابخانەکانە وێران و گەرۆکەکان.
وتیشی " پڕۆژەکە کاردەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی قوتابخانەی وێران وکابینەکان و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ بە تایبەتمەندی تەکنیکی و ئەندازیاری سەردەم کە تەواوی پێداویستی یەکان لە خۆوە دەگرێت.
"مەجید" راشیگەیاند " پشکی پارێزگای زیقار لە پرۆژەکە لە قۆناغی یەکەمدا 106 قوتابخانەیە، کە بەسەر سەرجەم یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکەدا دابەشکراون.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد"دروستکردنی 30 قوتابخانەی دیکە بەسەر پارێزگای زیقار لە کۆی 122 قوتابخانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ژمارە یەکی وەزارەتی پەروەردەدایە.