بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی دیار ڕاگەیاند، کە یەکێکیان دەستی هەبووە لە بە ئامانجگرتنی ھێزە ئەمنییەکان.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوک سێ تیرۆریستی دیار دەستگیربکات.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە "کە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆدا توانیویەتی ئەو ئەرکە جێبەجێبکات.
یەکێک لەو تیرۆرستانەت کە دەستگیر کراوە، بەرپرسی بەناو ئاسایشی ناوخۆ بوە ، لە کەرکووک لەگەڵ چوار گروپ ،و (١٦) تیرۆریستی تر لە چەتەکانی داعش کاری تیرۆرستی ئەنجامداوە ، و تۆمەتبارە بە کۆکردنەوەی زانیاری و سیخوڕیکردن لەسەر خاڵە پشکنینەکان و شوێنە ئەمنییە گرنگەکان و دادگاکان و چاودێریکردنی هەندێک لە ئەفسەرەکان بۆ مەبەستی بە ئامانجگرتنیان .
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوو" تیرۆریستەکەی تر، لە حەویجە دەستگیرکراوە، و کاریکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو گروپانەی کە سەر بە چەتەکانی داعش بوون بە مەبەستی پەروەردەکردنیان و بەدواداچوونیان لە کۆکردنەوەی زانیاری و سیخوڕی و چاودێریکردن لە ڕێگەی خۆیەوە،لە لێکۆڵینەوەکانیشدا لەگەڵی دەرکەوتوە کە (٧) برای هەیە،و هەموویان لەناو باندە تیرۆریستییەکان، سەرکردەی دیاری تیرۆرستین.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی دەزگای ھەواڵگریدا ھاتوە " لە ئەنجامی کاری وردی پێشوەختەی دەزگای هەواڵگری ، توانرا تیرۆریستێکی دیکەش لە ناحیەی تازەی کەرکووک دەستگیربکات، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە بەیعەتی داوە بە داعش، و دژی ھێزە ئەمنیەکان چەکی هەڵگرتوە، و وەک جوندی بەناو یوانی رەشاد ویلایەتی کەرکوک و پاشان لە چەند شوێنێکی دیکەی باندە تیرۆریستییەکان کاری کردوە .