بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداریەتی بەغدا ڕایگەیاند، فەرمانی دیوانی ٥٠ی ساڵی ٢٠١٩ (٦٤٠) موڵکی سەر بە ئەمینداریەتی بەغدا گەڕاندووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەمینداریەتی بەغدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایداهاتووە"ئەمینداریەتی بەغدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە ھاوکار بون لە گەراندنەوەی موڵکەکانی چوار چێوەی بڕیاڕەکە، بەتایبەتی ئەو لیژنەیەی کە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی لەخۆگرتبوو .
بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد " کە لیژنەکان هێشتا بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ بەدواداچوون بەشێوەیەکی نهێنی و بەشێوەیەکی زۆر ورد بۆ ئەوەی موڵکەکانی دیکە بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەمینداریەتی بەغدا
ئاشکراشیکرد "ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی وەزیران پێکهێنراوە تا ئێستا (1157) موڵکی سنوری پارێزگای بەغدا لە چوارچێوەی هەوڵی ناوازە و ئاستێکی بەرزی پیشەیی لەپێناو پاراستنی پارەی گشتیدا گەڕاندۆتەوە.