بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکان بۆ یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی دەستپێکردوە.
"عەبدولحەسەن جەمال "ڕاوێژکاری دارایی لە وەزارەتی دارایی،لەلێدوانێکیدابۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وت"وەزارەت بە کردەوە دەستیکردووە بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2023، و بەم نزیکانە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
"جەمال" ئاماژەی بەوەشدا کە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی حکومەتدایە و ئەنجومەنی وەزیران ئەو لایەنەیە کە بڕیار دەدات، بەڵام لە یاسای بودجەدا تا ئێستا نەخراوەتەڕوو.
وتیشی" هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ ناردنی یاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دانەنراوە، بەڵام کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات بنێردرێت.
پێشتر "تەیف سامی" وەزیری دارایی پشتڕاستی کردبووەوە کە "یەکێک لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەتی نوێ و وەزارەت،خستنەڕوو و پەسەندکردنی ڕەشنووسی بودجەی گشتی فیدراڵە بۆ ساڵی 2023.