بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆنترۆڵکردنی تاوانەکانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، هاوکات سزای تاوانبارانی دیاریکرد.
"سیما نەعیم"سێهەمین دادوەری لێكۆڵینەوەی كەرخ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 مامەڵەی لەگەڵ هەموو تاوانەكاندا كردووە.
راشیگەیاند"کە تاوانەكانی ئەلیكترۆنی بە تاوانی تەمەن هەژمار دەكرێن، کەسی تاوانکار زۆرترین جار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و بەپێی بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستگیر دەکرێت.
ئەو دادوەرە روونیشی دەکاتەوە "ئەم تاوانانە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە هەیە و لەم ماوەیەی دواییدا سایتەكانی پەیوەندی و پەرەسەندنی ئینتەرنێت لە كۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە،بەڵام لەژێر كۆنتڕۆڵدان.
جەختیشیكردەوە" لەسەر پێویستی پەسەندكردنی یاسای تاوانی ئەلیكترۆنی وەك خۆی کە پشتگیری لە دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد" لایەنی تاوانکاری و ئەو بڕگانەی کە بەسەر ئەم تاوانانەدا سەپێنراون بریتین لە توندی لە لێپرسینەوە لە تاوانباران، بەتایبەتی کە کاریگەرییان لەسەر ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و پێشێلکردنی یاسا هەیە،دەسەڵاتی دادوەری بەشداری لە ئامادەکردنی یاسای تاوانی ئەلیکترۆنیدا کردووە.
و لە درێژەی قسەکانیدا ئەو دادوەرە وتی " لە ڕێگەی دەزگاکانی هەواڵگری و ئاسایش و بڕیارەکانی دادوەریەوە، دەتوانرێت بگاتە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ھەروەک وتیشی" دیاریکردنی سزاکە پەیوەستە بە تاوانەکە، سزای تاوانی ئەلیکترۆنی بەپێی مادەی ٤٣٠ تاوانکارییەکان حیسابی بۆ دەکرێت، و ناتوانرێت لە تاوانە بچووکەکانەوە حیسابی بۆ بکرێت.
جەختیشیکردەوە کە ماوەی سزاکەی 10-15ساڵ زیندانیکردنە.
دادوەر "سیما نەعیم" ئاشکراشیکرد یاسا و سزاكان لە یاسای سزادانی عێراقیدا جێگیركراون، و چاوپۆشی لە هیچ تاوانێك ناکرێت.