بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گەیاندن، پلانێکی نوێی کارکردنی بۆ چارەسەرکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لاوازی ڕاگەیاند.
وهزارهتی گەیاندن له بهیاننامهیهكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عیراقی (INA)، راگەیاندوە "ئەمڕۆ " هیام یاسری" وەزیری گەیاندن،لە ئۆفیسی خۆی پێشوازی لە "عەلا جاسم " بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای "ئیرسلنک" و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیاكانی تری دابینكردن كرد.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە "لە میانی کۆبونەوەیەکدا باس لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفت و بەربەستانە کراون کە ھۆکارن بۆ پەککەوتنی.
"ھیام یاسری "تەئکیدی لە پەرەپێدانی پلانی کاری نوێ لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیای "ئیرسلنک " و کۆمپانیاکانی تر کردەوە ،کە توانای پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییەیان هەیە کە پێشکەشی دەکەن.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای "ئیرسلنک"و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیاکانی تر ستایشی هەوڵەكانی "ھیام یاسری" و پەرۆشی ئەویان كرد بۆ باشتركردنی ئەدای وەزارەت و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكانی سەر رێگای كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت.