وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبویەوە

ئابوری
  • 31-10-2022, 16:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"حیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت، پەرۆشی خۆی بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەرنامەی حکومەت دووپاتکردەوە.
     وەزارەتی نەوتی نەوت ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"ئەمڕۆ "حەیان عەبدولغەنی " وەزیری نەوت لە نووسینگەکەی خۆی ، پێشوازی لە "یەحیا ئەحمەد "سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سرووشتییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و بەها نووری پەلەمانتار کرد . 
     وەزیری نەوت جەختی لە پەرۆشی وەزارەت بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت سەبارەت بە کەرتی نەوت و وزەکردەوە، هەروەها گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی وزەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەگرینگ زانی.
    وەزیری نەوت " گرنگی هاوکاری دەسەڵاتی یاسادانانی روونکردەوە لە جێبەجێکردن و پێشکەوتن و گەشەپێدانی کەرتی نەوت، لە ڕێگەی یاسای پێویست کە بە ئامانج و پلانی گەشەپێدان پاڵپشتی لە ئابووری نیشتمان دەکات ، بۆ وەبەرهێنانی گونجاوی سامانی نیشتمانی.
     لای خۆیەوە "یەحیا ئەحمەد " جەختی لە پاڵپشتی لیژنەکە کردەوە بۆ هەوڵەکانی وەزارەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و وەبەرهێنان لە غاز و پەرەپێدانی کەرتی نەوت وەک ژێرخانێکی گرینگی ئابوری لەژێر سێبەری یاسای پێویست.