بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هۆکاری تەقینەوەی تانکەرەکەی لە بەغدا ئاشکرا کرد.
لیوا " سەعد مەعن " سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە"هۆکاری روداوی تەقینەوەی تانكەرەكە لە ناوچەی "بنوک" لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری تەکنیکی .
راشیگەیاندوە هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی فراوانبوونی كه‌پسوولی غازەکە بوە ، له‌ناو تانكییه‌كه‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"ڕووداوه‌كه به‌ڕێكه‌وت به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنی ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تیەوە بووە .
جەختیشی لەوەکردەوە" کە هیچ ئاماژەیەکی تاوانکاری و تیرۆریستی لە ڕووداوی تەقینەوەی تانکەرەکەدا نییە.
ئەوەشی خستەروو کە "رێوشوێنی پێویست بۆ لەمەودوا دەگرنەبەر لەبارەی ھاتنی تانکەری سوتەمەنی بۆ ناو بەغدای پایتەخت.