سەرۆکی کۆمار بەرەو جەزائیر بەڕێکەوت

سیاسی
  • 31-10-2022, 16:08
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكایەتی كۆمار راگەیاند " کە " لەتیف رەشید" سەرۆك كۆماری بەغدای پایتەختی بەرەو بۆ جەزائیر بەجێھێشت.
     سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە،تیایدا ھاتوە "ئەمڕۆ دووشەممە "لەتیف رەشید" سەرۆك كۆماری عێراق ،بەرەو جەزائیر بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی سی و یەکەمین دانیشتنی لوتكەی عەرەبی کە لە جەزائیری پایتەخت بەڕێوەدەچێت. 
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە"وەفدێکی باڵا یاوەری سەرۆكی كۆمار دەكات، کە لەو لوتکەیە سەرۆك کۆمار وتارێك پێشكەش دەكات سەبارەت بە پەیوەندییە گشتییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دەوڵەتان و پلانەكانی داهاتووی حكومەتی نوێ.