بانکی ناوەندی: هەوڵ هەیە بۆ په‌یره‌وكردنی سیستەمێکی بانکی و دارایی نیشتمانی

ئابوری
  • 31-10-2022, 14:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا غالب" پارێزگاری بانکی ناوەندی دووپاتیکردەوە کە هەوڵ هەیە بۆ په‌یره‌وه‌كردنی سیستەمێکی بانکی و دارایی نیشتمانی کە توانای جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی گشتی هەبێت .
     "مستەفا غالب" پارێزگاری بانكی ناوەندی لە وتارێكدا لە پاراوێزی بەرێوەچوونی كۆنفرانسی بەرنامەی قەرزدان كە لەلایەن كۆمەڵەی بانكەكانەوە بە هاوكاری لەگەڵ بانكی ناوەندی و دەزگای گەشەپێدانی ئەمەریكا کە  پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (‏INA )ئامادەی بوو، رایگەیاند"کە میکانیزمەکانی پێدانی قەرز لە عێراقدا بێ کێشە نین.
    ئەوەشی وت“ هەندێک کەس پێیان وایە هەموو کارەکانی قەرزدان جۆرێکە لە یارمەتی و پێویستی بە وەرگرتنەوەی نییە، کە پێویستە بانکەکان ڕێکارەکانی گەرەنتی دوو هێندە بکەن کە گەرەنتی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە دەکەن، ئەمەش کێشەیەکە کە ڕێکخستنی ڕۆتینی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەندێکیش دەڵێن پێویست نییە، لە کاتێکدا بانک بە پێویستی دەزانێت پارەکە وەربگرێتەوە.
     پارێزگاری بانک دەشڵێت"لە دەستپێشخەرییەكەمان  دەست پێكرد، کە كۆی گشتی پارەكانی نزیكەی 18 ترلیۆن دینار بوو، هەوڵماندا مەرجێك دابنێین كە لە سەرەتاوە گەرەنتی سەلامەتی پرۆسەی قەرزدان بكات و دواتر گەرەنتی پرۆسەی وەرگرتنەوەی پارەكان بكرێت.
    وتیشی" بانکی ناوەندی هەوڵی زۆر دەدات، لەگەڵ کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق و پاڵپشتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، لەنێویاندا ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدان و دامەزراوە نیشتمانییەکانی دیکە، بۆ سەرکردایەتیکردنی سیستەمێکی بانکی و دارایی نیشتمانی کە توانای جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی گشتی هەبێت.