بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند،راگرتنی تانکەری بەرھەمە نەوتیەکان لە ناوچەی نیشتەجێبووندا قەدەغە دەکرێت.
لیوا "ئەحمەد سەلیم "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند"رێنماییان دەرکردوە بۆ داخستنی گۆڕەپان و گەراجە نافەرمییەکان و ڕێگریکردن لە وەستانی بارھەڵگری بەرھەمە نەوتیەکان لە ناوچەی نیشتەجێبوون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە"بڕیارەکە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی موڵکی گشتی و تایبەتدا هاتووە بەگوێرەی ڕێنماییەکان وپشکنینی گەراجەکان ،لەلایەن ئەو لیژنانەی کە پێکهێنراون، بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی کە ڕێگەپێدراو نین، و دڵنیابوون لە ڕێکارەکانی ئااسایش و مەرجەکانی سەلامەتی و ڕێگریکردن لە وەستانی بارهەڵگری سووتەمەنی.غاز و بەرھەمە نەوتیەکان و ئەو کەرەستانەی دەبنە ھۆکاری تەقینەوە لەناو گەراجەکان و ناوچەی نیشتەجێبوون.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان داوا لە سەرجەم خاوەن گۆرەپانەکانی بێ مۆڵەت دەکات کە سەردانی شارەوانی بەغدا "بەشی مۆڵەتی ئاسایش" بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی ،بەگوێرەی ئەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن ئەوانەوە دەرچوە بۆ ئەوەی ڕووبەرووبونەوەو لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە.