بەغداد /INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسى هەواڵى عێراق (INA)گەیشتوە، رایگەیاندوە" دەستەی دەروازە سنوورىەکان،لە هەوڵێکى ورد و بەدواداچوونی بۆ سەرجەم کەلوپەلەکان لە ئوم قەسر،بدوای پشکنینی مانیفێستی کۆنتێنەرەکان و کەل و پەلەکان ، بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی ناوەندی گومرگ ، دەستبەسەر چوار کۆنتێنەرداگیرا کە ئۆتۆمبێلی لێدراو ، بەبێ ئەوەی مۆدێلەکە ڕێگەی پێبدرێت هاوردە بکرێت و تێپەڕاندنی ماوەی یاسایی ڕێگەپێدراوە نەبوو بۆ مانەوە لە بەندەرەکەدا.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە" راپۆرتی دەستبەسەرداگرتنەکە رەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كرا بۆ ئەوەی دۆسیەکەی بخاتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی گونجاو.