دەستەی دەستپاکی عێراق: چوار وەزیر سامان و دارایی خۆیان ئاشکرا دەکەن

ناوخۆ
  • 31-10-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، ئاشکرای کرد کە چوار وەزیر حساباتی دارایی خۆیان ئاشکرا کردوە.
     دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" کە فۆڕمی ئاشکراکردنی سامان و دارایی "ثابت محەمەد سەعید"وەزیری بەرگری وەرگرتۆتەوە ، هەروەها فۆڕمی ھەر یەک لە "محەمەد عەلی تەمیم " وەزیری پلاندانان و "هیام عەبود کازم " وەزیری گەیاندن و "ئیڤان فائق یەعقوب"وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی وەرگرتۆتەوە کەتیایدا وەزیران سامان و دارایی خۆیان ئاشکراکردوە.
     ھاوکات دوێنێ یەکشەممە دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند" کە "محەمەد شیاع  سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق،دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە و بەدەستهێنانی متمانەی پێکھێنانی کابینەکەی لە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی خۆیدا ، سامان و  دارایی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکرا کرد.