لە بەندەری ئوم قەسری دەست بەسەر 4 کۆنتێنەر لەماددەی کیمایی داگیرا

ناوخۆ
  • 31-10-2022, 13:27
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستبەسەرداگرتنی ٤ کۆنتێنەری بەھۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی هاوردەکردن لە بەندەری ئوم قەسری باشووری ڕاگەیاند.
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا  کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"لە بەندەری ئوم قەسری باشوور توانراوە دەست بەسەر (4) کۆنتێنەردا بگرێت کە (ماددەی کیمیایی مەترسیدار)ی تێداھەڵگیرابوو کە  بە پێچەوانەی مەرج و کۆنترۆڵی هاوردەکردن ھێنرابوون.
    دوای دەست بەسەرداگرتنیشی ڕاپۆرتی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتنەکە ڕێکخرا و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی "خۆر عەبدوڵا" کرا بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە تا ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بگرێتەبەر و بیگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیاریکراو دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون و ژیان بۆ دوورخستنەوەی لە هەر ڕووداوێک، کە کاریگەری لەسەر سەلامەتی بەندەرەکە  و کرێکاران و هاوڵاتیانی هەیە.