وەزارەتی کاری عێراق ھێنانی کرێکاری بیانی سنوردار دەکات و کۆمپانیاکان ناچار بەدەستی کاری ناوخۆی دەکات

ناوخۆ
  • 31-10-2022, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد جاسم ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق،چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە کرێکارانی بیانی دەرکرد.
     وەزارەتی کاری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتوە ، تیایدا ھاتوە " ئەمڕۆ "ئەحمەد جاسم ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ "ڕائید جبار باھض " بەڕێوەبەری گشتی  کار و ڕاهێنانی پیشەیی کۆبوویەوە و گوێبیستی ڕوونکردنەوەیەک بوو لەسەر ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی و چۆنیەتی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی نیشتیمانی بەپێی بەرنامەی وەزارەت، هەروەها گرنگی جێبەجێکردنی یاسای کار ژمارە ٣٧ی ساڵی ٢٠١٥ بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بەتایبەت کۆمپانیاکانی بیانی و نەوت.
    بەپێی بەیاننامەکە "ئەسەدی " جەختی لەوە کردەوە،کە پێویستە پشتگیری لە گەنجانی بێکار بکرێت و دەرفەتیان پێبدرێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کار.
    ھەروەک جەختیشیکردەوە "لە گرنگی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، چونکە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ گەنجان و پشتگیریکردنیان لە ڕێگەی پێدانی قەرز یان بەگەڕخستنیان لە خولەکانی گەشەپێدان لەسەر ئەو پیشانەی کە لەگەڵ بازاڕدا دەگونجێت.
     "ئەسەدی" ڕێنمایی دا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵی سنووردارکردنی کرێکارانی بیانی بدرێت و دەرفەت و زەمینەسازی بۆ کرێکارانی عێراقی برەخسێت بۆ دامەزراندنیان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی دیکەی پەیوەست بە کەرتە ئابوورییە جیاوازەکان.