سودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی گفتوگۆ لەبارەی مامەڵەی نه‌ختینه‌كان و دۆخی بانکی دەکەن

سیاسی
  • 31-10-2022, 12:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شیاع  سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ "مستەفا غالب موخیف"  پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، سەبارەت بە مامەڵەی دراوی و واقیعی بانکی لە عێراق گفتوگۆی کرد.
     لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ "مستەفا غالب موخیف" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوویەوە.
     لەبەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتوە "سودانی گوێی لەقسەکانی "موخیف" گرت سەبارەت بە ئەنجامدانی مامەڵەی بانکی و دراوی و لایەنەکانی تری واقیعی بانکی لە عێراقدا، کە لەلایەن پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە بەرێوەدەبرێت و پێشکەشدەکرێت.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە کۆبوونەوەکە،پێداچوونەوەی بە هەموو لایەنی کارەکانی بانکی ناوەندی کردوە و گرنگترین تەحەددیاتەکانی بەردەم ئابووری نیشتمان گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.