بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، سزای بەسەر جێگری ئەمینداری گشتی پێشوی وەزارەتی بەرگریدا سەپاند، بەهۆی بە ئەنقەست زیان گەیاندن بە پارە و بەرژەوەندی و شوێنی کارەکەی.
دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA)ھاتوە رایگەیاندووە"دادگای تاوانی (كەرخ)دەستەی سێیەم، دوو بڕیاری دەركردووە ، دژی جێگری پێشووی ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری، لە دوو دۆسیەی واژۆكردنی گرێبەستەکان بۆ دابیکردنی چەند ئامێرێک بۆ وەزارەتی بەرگری.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "تۆمەتبار پێشێلکارییەکانی لە گرێبەستی یەکەمدا ئەنجامداوە بۆ پێداویستیەکانی وەزارەت بە تەقەمەنی، کە بە پێچەوانەی کۆنوسی یاسایی بوە لە گرێبەستەکەدا.
ئاشکراشیکردوە " نرخی تەقەمەنیەکان لە گرێبەستەکەدا دیاریکراوە کە (26) سەنت بوە بۆ ھەر یەک دانە ، کەچی نرخی ڕاستەقینە لە نێوان 3-5 سەنت ببووە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە تۆمەتبار پێشێلکاری دیکەی ئەنجامداوە لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا، کە بریتی بووە لە نەبوونی بڕوانامەی پشکنین و وەرگرتنی ئامێرەکان، هەروەها نەبوونی بەڵگەنامەی پسوڵە، کە بووەتە هۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیان بە بەرژەوەندی وەزارەت بگەیەنێت.
لەدریژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە " کە جێگری پێشووی ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری پێشێلکاری دیکەشی ئەنجامداوە لە گرێبەستێکی تر بۆ دابینکردنی چەک و کەرەستەی سووک بۆ وەزارەت،بە بڕی (15,542,930) ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئەو کەرەستەی گرێبەستکراوە دابین نەکراوە،
سەرەڕای خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە ئاماژەی پێکراوە، کە ئەنجامدانی گرێبەستی لەوجۆرر لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوە.
بەیاننامەکە جەختی کردۆتەوە"کە دادگای تاوانی"کەرخ " دەستەی سێیەم، دوای پێداچوونەوە بە لێدوانەکانی نوێنەری یاسایی وەزارەتی بەرگری کە داوای سکاڵاکەی لە دژی تۆمەتبار کردووە، راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی و نوسراوی وەزارەتی بازرگانی و لێدوانی شایەتحاڵەکان، بڕیاری زیندانیکردنی بە ئامادەبوونی خۆی دەرکرد بەپێی بڕگەکانی ماددەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان،لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لەبەردەم دادگا مەدەنییەکان.