بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەرەخۆشی لە کۆماری هیندستان کرد بۆ قوربانیانی ڕووخانی پردێکی هەڵواسراو لە ڕووباری "ماتشو" لە ویلایەتی "جوجارات"
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ کۆماری هیندستانی دۆست دەردەبڕین،بۆ قوربانیانی ڕووخانی پردێکی هەڵواسراو لە ڕووباری ماچو لە ویلایەتی جوجارات لە ڕۆژئاوای هیندستان، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و جەندانی دیکەش برینداربوون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"بەھۆی ئەم نەهامەتیەوە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی حکومەت و خەڵکی کۆماری هیندستان دەکەین، داوای ڕەحمەتی لە خودای گەورە دەکەین بۆ قوربانییەکان، و چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی بۆ بریندارەکان.