بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزە پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرمای کرد، هاوکات پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا ھیچ شەپۆلێکی سەرما لەئارادانی یە.
لەوبارەیەوە"عامر جابری" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"لە زۆربەی ناوچەكانی وڵات لەم رۆژانەدا پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
"جەبری" راشیگەیاند "وڵات رووبەرووی بارانبارینی سووک و مامناوەند بویەوە، کە لە سەرەتای ئەم مانگە دەستیپێکردووە، ئەمەش جێگای دڵخۆشی یە.