چوار ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ڕۆژئاوا و باشوری موسڵ دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 31-10-2022, 11:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، ئەنجامدانی چوار ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە میحوەری ڕۆژئاوا و باشووری موسڵ ڕاگەیاند.
     دەستەکە  لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایداھاتوە"هێزێک لە سوپا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە حەشدی شەعبی، لە چوار میحوەرەوە دەستیان بە پرۆسەی پشکنین و بەدواداچونکردەلە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری موسڵ.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" ئامانجی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بەدواداچوون بوە رووبەرووبونەوەی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچانە و نەھێشتنی کەلێنی ئەمنی  کە چەتە تیرۆریستییەکان لێ یەوە دژی خەڵکی مەدەنی یان هێزە ئەمنییەکان ئیستغلال بقۆزنەوە.