بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای ناردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی کرد بۆ پەرلەمان لە زووترین کاتدا.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی یەکەم دانیشتنی ئاسایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کە هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو، ڕێنمایی وەزارەتی دارایی کرد، کە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ کۆماری عێراق، بۆ ساڵی دارایی / 2023، ئامادەبکرێت و دوای دەنگدانی لەئەنجومەنی وەزیران رەوانەی پەرلەمان بکرێت.