نرخی دۆلار دابەزی

ئابوری
  • 31-10-2022, 10:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی کرین و فرۆشتنی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقی وەک یەک بوو.
     لەگۆرنکاری نرخی ئەمرۆی دۆلار بەرامبەر دیناردا،نرخی فرۆشتن بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 146 ھەزار و 100دینارە و نرخی کڕینیش بە 146ھەزار و100دینار مامەڵەی پێوەکرا. 
    پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ،بەئامانجی زیادکردنی داھات ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش  نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بە 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1470 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.