سودانی ڕێنمایی سەركردە ئەمنییەكان دەكات كە پابەندبن بە مامەڵەی مرۆیی لەگەڵ هەموو هاووڵاتیان بن

سیاسی
  • 30-10-2022, 22:04
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنماییەكانی بۆ سەركردە ئەمنییەكان دەركرد، هاوكات جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی یاسا و گەڕاندنەوەی شكۆمەندی دەوڵەت كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدای پایتەختی كرد و سەرۆكایەتیی . كۆبوونەوەیەكی ئەمنی سەركردە سەربازییەكان كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەلسودانی گوێی لە پێشكەشكردنێكی بەرفراوان گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پلانە ئەمنی و سەربازییەكان كە لەلایەن هێزە قارەمانەكانی عێراقەوە جێبەجێكراون، لە كەرتە جیاوازەكانی ئۆپەراسیۆنەكان و ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
    ئەلسودانی ستایشی پیشەیی بوونی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە، و هەوڵەكانیان لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە و مەترسییە ناوخۆییەكان و پێزانینی بۆ قوربانیدانی شەهیدان و بنەماڵەكانیان، هەروەها قوربانیدانی شەهیدان و بنەماڵەكانیان بەرز نرخاند و ئەو پاڵەوانە بریندارانەی كە وێنەیەكی قارەمانانەی گەشاوەی عێراقیان پێشكەش كرد.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە : خەڵك سەرچاوەی دەسەڵاتە، دەستووری عێراقیش ڕوون و ئاشكرایە لە جەختكردنەوە لەسەر مافە مەدەنی و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوورییەكانی خەڵك، ڕوونیشی كردەوە كە ئەركی دەوڵەت و بەهەموو دەسەڵاتەكانییە بۆ پاراستنی ئەم مافانەن.
    ناوبراو جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی یاسا و گەڕاندنەوەی شكۆمەندی دەوڵەت كردەوە، لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایشی یەكگرتوو لە سەرتاسەری عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد : ئاسایش پێشەكییەكە بۆ بیناسازی و بنەمایە بۆ دەستپێكردنی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتدا، لە ڕێگەی وەبەرهێنانی وزە و سامانەوە.
    ناوبراو ئاڕاستەی سەركردە ئەمنییەكان دەكات پابەندبن بە كارلێكی مرۆیی لەگەڵ سەرجەم هاووڵاتیان، هەروەها سەردانی مەیدانی بەرفراوان بۆ كەرتەكانی ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن بۆ دیاریكردنی ئامادەیی هێزە سەربازییەكان و ئاگاداربوون لە شەڕڤانان و چارەسەركردنی كێشەكانیان، هەروەها چاوخشاندنەوە بە بازگەكان و ژمارەكەیان لە پاراستنەكان بۆ سەركردە ئەمنییەكان.