بەغدا - INA- وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، سەبارەت بە بازاڕە ناوەندەكان نووسراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بەرزبوونەوەی نرخ لە كۆمەڵە بەكاربەرە ئەهلییەكان گەیشتووەتە پێنج هێندە.
بەرێوەبەری گشتی بازاڕە ناوەندییەكان لە وەزارەت، زەهرە ئەلگەیلانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لە بەیاننامەی دامەزرێنەری بازاڕەكانی ناوەنددا هاتووە كە كردنەوەی كۆمەڵەی هاریكاری بەكاربەر ڕێگەپێدراو نییە جگە لە ڕێگەی بازاڕە ناوەندییەكان نەبێت.
ئەو ڕوونیشیكردەوە : نرخەكان لە كۆمەڵە ئەهلییەكانی بەكاربەردا زۆرن، بەو پێیەی ڕێژەی بەرزبوونەوە گەیشتووەتە پێنج هێندەی نرخی ڕاستەقینە، هاوكات ئامانج لە دامەزراندنی كۆمەڵەی هاریكاری بەكاربەران پاڵپشتی بەكارهێنەری عێراقییە.
ئەلگەیلانی داوای كرد : گرنگی دانانی كۆمەڵە بەكاربەرەكان لەژێر چەتری بازاڕە ناوەندییەكان بەمەبەستی چاودێریكردنی كارەكانی فرۆشتن و دەستنیشانكردنیان بەپێی ڕێساكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : بازاڕەكانی ناوەند پەیوەندییەكانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادەكردووە بەمەبەستی كاراكردنی بەیاننامەی دامەزرێنەر، بەتایبەتی كە زۆربەی هاووڵاتیان و فەرمانبەران بەدەست گرانبوونی نرخەوە دەناڵێنن لە كۆمەڵەكانی بەكاربەردا.
بەردەوام بوو و وتی : لە ئێستادا هیچ دەرچەیەك نییە بۆ كۆمەڵە بەكاربەرە حكومییەكانی پەیوەست بە بازاڕە ناوەندییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی بازاڕە ناوەندییەكان و دواتر كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی كۆمەڵە بەكاربەرەكان.