بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری باسیان لە بەهێزكردنی هەنگاوە دادوەری و یاساییەكان كرد بۆ پاراستنی سامانی گشتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان كرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لێكردن بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركە نوێیەكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی جەختكردنەوەیەكی هاوبەش بوو لەسەر گرنگی یەكخستنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری، هەروەها پشتیوانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ كارەكانی حكومەت لە پاراستنی سامانی گشتی لەژێر چەتری دەستووردا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : باسی بەهێزكردنی هەنگاوە دادوەری و یاساییەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی كرا، بە شێوەیەك كە متمانەی هاووڵاتیان بە ئەدای دەزگاكانی دەوڵەت لە لایەنە یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەرییەكانیان بەرز بكاتەوە.