عامری داوا لە وەزیری ناوخۆ دەكات پایەكانی ئاسایش سەقامگیر بكات و متمانەی هاووڵاتیان بەدەست بهێنێت

سیاسی
  • 30-10-2022, 21:20
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلفەتح داوای لە عەبدولئەمیر ئەلشمەری وەزیری ناوخۆ كرد پایەكانی ئاسایش بچەسپێنێت و متمانەی هاووڵاتیان بەدەستبهێنێت.
    نوسینگەی ئەلعامری لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ عامری لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر ئەلشمری كرد.
    عامری پیرۆزبایی لە ئەلشمەری كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی و داوای لێكرد هەوڵەكان بخاتەگەڕ بۆ چەسپاندنی پایەكانی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتییەك بێت بۆ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ تەواوكردنی سەركەوتنی ئەركەكەی لە پاراستنی فەرمان و گەڕاندنەوەی شكۆمەندی دەوڵەت و پتەوكردنی پەیوەندی وەزارەت لەگەڵ هاوڵاتیان و بەدەستهێنانی متمانەیان و كەمكردنەوەی ئازارەكانیان.