سودانی: حكومەت بڕیاریداوە تیمێكی پشتیوانی بۆ دەستەی دەستپاكی پێكبهێنێت

سیاسی
  • 30-10-2022, 18:39
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە حكومەت بڕیاریداوە تیمێكی پشتیوانی بۆ دەستەی دەستپاكی پێكبهێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاكی كرد، لەگەڵ گەیشتنیشیدا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی دەستەكە دادوەر عەلا ئەلساعدی و كارمەندانی پێشكەوتوو كۆبووەوە، بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەلسودانی گوێی لە كۆنفڕانسێك گرت سەبارەت بە كارەكانی دەستەی دەستپاكی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لە دادگاییكردنی بەرپرسان و ئەوانەی تێوەگلاون لە دۆسیەكانی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا .
    سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە هیچ هێڵێكی سوور لەبەردەم هیچ دۆسیەی گەندەڵیدا نییە كە پەیوەندی بە لایەنێكی سیاسی یان هەر كەسێكەوە هەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە : كە حكومەت هەموو پشتیوانییەك پێشكەش بە دەستەی دەستپاكی دەكات، جا چ لە ئاستی ڕێكارەكانی جێبەجێكردن یان لە لایەنی یاسادانان، بە پێشكەشكردنی پڕۆژەكان ئەو یاسایانەی كە باس لە گەندەڵی دەكەن و بەشدارن لە داخستنی دەروازەكانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەبەستی حكومەت بۆ پێكهێنانی تیمێكی پاڵپشت بۆ دەستەی دەستپاكی پێگەی یاسایی وەردەگرێت و ناكۆكی نییە لەگەڵ دەسەڵات و ئەركەكانی دەستەكە كە پێی سپێردراوە بەپێی یاسای كاریگەرەكەی ژمارە (30ی ساڵی 2011) وەك هەمواركراوی.
    ئەلسودانی ئاماژەی بەوەدا : كە ئامانج تەنها لە زیندانیكردنی گەندەڵكاراندا سنوردار نییە، بەڵكو زیاتر دابینكردنی ڕێكاری خۆپارێزی بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و چاندنی كولتوری دەستپاكی و پاكی دەست و پاراستنی پارەی گشتی و ڕێگریكردنە لە تێوەگلانی فەرمانبەران لە پێشێلكارییەكان یان تاوانەكانی گەندەڵی.
    دووپاتیشی كردەوە : پێوەری یەكەم لە مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتەكانی وڵاتان، ڕادەی ئەو هاوكارییەیە كە لەگەڵ عێراق نیشانیدەدەن بۆ ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسانەی بە دۆسیەی گەندەڵی سزادراون و وەرگرتنەوەی پارەی گەندەڵی و قاچاخ.