عێراق سەرەخۆشی لە كۆریای باشوور دەكات بەهۆی کارەساتەکەی جەژنی هالۆوین

سیاسی
  • 30-10-2022, 18:19
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حكومەت و خەڵكی كۆریای باشوور كرد بەهۆی ئەو هێرشە سەرگەردانەی كە لە كاتی ئاهەنگەكانی هالۆوین لە شاری ئیتایۆنی پایتەختی سیئۆل ڕوویدا.
    وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INAناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە بۆ حكومەت و گەلی كۆریای باشوور دەردەبڕێت دوای ئەو روودانی پاڵپێوەنان كە بەو هۆیەوە هەناسەبڕێكێ دروست بوو لە میانی ئاهەنگەكانی هالۆوین لە شاری ئیتایۆنی سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور ڕوویدا كە بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە.
    وەزارەتەكە دووپاتی كردەوە : هاودەنگی و هەڵوێستی كۆماری عێراق و حكومەت و گەلەكەی بۆ كەسوكاری قوربانیان و كە لەهەلومەرجێكی قورس پەیامی پشتگیریان بۆ دەنێرین.