سەرۆك كۆمار پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی حسێن ئیسماعیل سەدر دەكات

سیاسی
  • 30-10-2022, 17:39
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی حسێن ئیسماعیل ئەلسەدر كرد.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیاندروكێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی شاندێكی نوێنەرایەتی سماحە سەید ئایەتوڵڵا فەقیه سەید حسێن سەید ئیسماعیل سەدر بۆ پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار هاتبوون.
    سەرۆك كۆمار سڵاو و سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە جەنابی ئایەتوڵڵا فەقیه و سەید حسێن سەدر و هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ خواست و ستایشی مێژووی پڕ لە هەڵوێستە نیشتمانییەكانی خانەوادەی سەید سەدری كرد.