سودانی ڕێنمایی دەدات كە زۆرترین هەوڵ بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوەكەی تەقینەوەی تانكەرەکە بدرێت

سیاسی
  • 30-10-2022, 17:39
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد كە زۆرترین هەوڵ بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوی تەقینەوەی تانكەرە گازییەكان بخاتەگەڕ.
    وەزارەتی تەندروستی ڕەسافە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ سكرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و نوێنەری سەرۆك وەزیران، لیوا محەمەد ئەلبەیاتی سەردانی نەخۆشخانەی عەلی (خوا لێی رازی بێت) كرد بۆ پشكنین و بەدواداچوون بۆ بریندارانی ڕووداوی تانكەرەكە، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا ڕەسافا (عەلا ئەلمحەمەداوی) بۆ بەدواداچوون بۆ چارەسەركردنیان.
    ئەلبەیاتی دووپاتی كردەوە كە : محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنمایی كرد كە زۆرترین هەوڵ بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان و پێشكەشكردنی هەموو پاڵپشتییەك و دابینكردنی پێداویستییەكانی چارەسەركردنیان بكرێت و ستایشی رێكارەكانی تەندروستی ڕەسافە و كارمەندانی نەخۆشخانەكانی لە چارەسەركردنی بریندارەكان كرد.
    لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا، عەلا ئەلمحەممەداوی، دووپاتیكردەوە : كە بە شێوەیەكی شەخسی سەرپەرشتی قۆناغەكانی چارەسەركردنی كردووە و سەرجەم دەرمان و تیمی تایبەتمەندی بۆ چارەسەركردنیان دابینكردووە، ستایشی پشتیوانی بەردەوامی تەندروستی ئەلرەسافەی كرد.