سەرۆكی كۆمار: پێكهێنانی حكومەتی نوێ هەنگاوێكی گرنگە لەسەر ڕێگای چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان

سیاسی
  • 30-10-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە یەكڕیزی ڕیزەكان و پاڵپشتی حكومەت بۆ سەركەوتنی ئەركەكانی كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە پێكهێنانی حكومەتی نوێ هەنگاوێكی گرنگە لەسەر ڕێگای چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
    سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە شاندی كوتلەی پەرلەمانی بەدر كرد ك كە پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمار و دەستبەكاربوونی ئەركەكانی.
    ڕەشید سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەندامانی شاندەكە دەربڕی بۆ هەستە باشەكانیان، جەختیشی لەوە كردەوە : كە یەكگرتوویی ڕیزەكان و بەشداریی هەموو لایەك لەو هەوڵانەی كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانی ئێستا و بەهێزكردنی كارەكانی حكومەت دراون، هۆكاری سەرەكین بۆ گەیاندنی وڵات بۆ سەلامەتی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : پێكهێنانی حكومەتی نوێ هەنگاوێكی گرنگە لەسەر ڕێگای چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دەستپێكردنی دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان.